ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی سه‌قز- زیویه له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر قوتابیانی كچ و ژاراویكردنیانی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه و سزادانی تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، پانتایی و به‌رینی ئه‌و هێرشه شیمیاییانه له ئێران به جوانی نیشان ده‌دات كه كارێكی ڕێكخراوه و ڕه‌وتێكی دژه مرۆڤ له پشت ئه‌و كاره‌ساته‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت ئیدعا ده‌كات زانیاری ته‌واوی ئیتلاعاتی به‌سه‌ر ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه به‌ڵام نه‌یتوانیوه تاوانبارانی ئه‌و هێرشانه شناسایی و ده‌ستبه‌سه‌ر بكات. شێوه‌ی یه‌كسانی ئه‌و هێرشانه چه‌ند بابه‌تمان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه: ١- وته‌كانی هه‌ندێك له به‌رپرسان زۆر نابه‌جێیه و نیشان له بێ لیاقه‌تیانه ٢- كاردانه‌وه‌ی ته‌نزئامیزی حكوومه‌ت به‌رانبه‌ر به گیانی قوتابیان و ئه‌منیه‌تی ڕه‌وانی و جسمیان ده‌رخه‌ری بایه‌خ نه‌دانی ده‌سه‌ڵاته ٣- شێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه نیشانه‌ی شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانه ٤- هه‌ڵسووكه‌وتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان نیشانه‌ی ترسی حكوومه‌ت له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكه ٥- شناسایی نه‌كردن و سزا نه‌دانی تاوانباران هه‌زاران پرسیاری له مێشكی خه‌ڵك ساز كردووه. ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیان داوا له حكوومه‌ت ده‌كات بیر و ڕای گشتی به لارێ دا نه‌بات چوونكه بابه‌ته‌كه قابلی چاوپۆشی نیه و ئه‌بێ پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی بكات و ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه به‌سه‌ر شانیه‌تی به‌جێ بێنێت و ئیمكانات و ئه‌منیه‌تی به‌رابه‌ر بۆ قوتابیان و خوێندكاران دابین بكات، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه ڕاستیه‌كان باس بكات و تاوانباران سزا بدات.