ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خهوێندكارانی زانكۆ و قوتابیانی مه‌دره‌سه بهیاننیهیهكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هه‌ڵسووكه‌وتی توندووتیژانه‌ی ڕژیمیان له‌گه‌ڵ قوتابیان و خوێندكاران به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، “ژینا” خوێندكاری دوێنێ و هێمای ژنی ئه‌مرۆیی و ڕه‌مزی ئازادیخوازی شارومه‌ندانی ئێران به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه كوژرا به جۆرێك كه ویژدانی مرۆڤایه‌تی له سه‌راسه‌ری جیهان دا جووڵاند. مایه‌ی شه‌رمه كه ده‌زگای قه‌زایی له جێگه‌ی سزادانی تاوانباران پاساویان بۆ دێنێته‌وه و ئه‌م ههڵسووكهوتهی ده‌زگای قه‌زایی و پۆلیس قوتابیان و خۆێندكارانی توڕه كردووه به‌جۆرێك كه هه‌ست ده‌كه‌ن قوربانی داهاتوو یه‌كێك له‌وانه. هۆشدار ده‌ده‌ینه ده‌سه‌ڵات كه ڕێز له قوتابیان و خوێندكارانمان بگرن. ئه‌گه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له ستاندنی گیانی قوتابیان و خوێندكارانمان درنگ ناكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه گیانی ئه‌وان هه‌موو شتێكه به‌لای ئێمه‌وه و ئاماده‌یه‌ن گیانمان پێشكه‌شیان بكه‌ین. ئاگادار بن كه ئه‌گه‌ر قوتابی و خۆێندكاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ئازار بده‌ن یان ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئازاد نه‌كه‌ن، ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ قوتابیانمانه ده‌ڕژێینه سه‌ر شه‌قام و پێكه‌وه وانه‌ی ئازادیخوازی له‌سه‌ر بنه‌مای “ژن، ژیان ، ئازادی” ده‌ڵێینه‌وه.