ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان– مه‌ریوان، وێڕای هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “شلێر ڕه‌سووڵی” و ته‌واوی ژنانی خه‌مباری مه‌ریوان، خوازیاری پێداچوونه‌وه به یاساكانی وڵات و چاكسازی له بواره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ژنان و كۆتایی هێنان به دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌و شێوه‌یه بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ژنكوژی بووه‌ته هه‌واڵی ڕۆتینی هه‌زاران گوند و شاری ئێران. “شلێر ڕه‌سووڵی” بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی خۆی له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژێك، گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام كه‌وتنه خواره‌وه‌ی “شلێر” له ده‌لاقه‌ی خانوویه‌ك هێمایه‌كه له وێرانی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه توانای ئه‌وه‌ی نییه كۆتایی به‌و زه‌نجیره تراژیكه‌ی ژنكوژی بێنێت و به پێچه‌وانه‌وه “شلێر” ده‌كاته پاڵه‌وانی پاكداوێنی و وه‌كوو “شه‌هیدی پاكداوێنی” ناوی لێ ده‌بات. هۆكاری سه‌ره‌كی كوشتنی ژنان له ئێران و جیهاندا بۆ سیسته‌می ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ك ده‌گڕێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رمایه به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوویانه و ئه‌و ده‌سته تووڕانه‌ی كه داوای په‌تی سێداره بۆ تاوانبار ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كانی ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته نابینن و ناتوانن ڕێكارێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزنه‌وه. به خۆشخاڵییه‌وه كۆمه‌ڵگای مه‌ریوان، كۆمۆنێكی داینامیكی و چالاكه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شداری هه‌زاران كه‌س له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی “شلێر” و گوڕدرانی پرسه‌كه‌ی بۆ ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی دژبه ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری و سه‌رمایه، نیشانه‌ی ئاستی باڵای زانیاری و هۆشیاری دانیشتووانی ئه‌و شاره‌یه كه خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن له‌ئاست ڕووداوه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.