کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان و خوێندكارانی زانكۆی ڕازی كرماشان

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی سنفی خوێندكارانی زانكۆی ڕازی كرماشان له‌ دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیادا، ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانیان له‌ هه‌موو كچان و ژنانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد.

ئه‌و دوو ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ به‌یاننامه‌كانیاندا وێڕای ئاماژه‌پێدان به‌ جیاوازی شۆڕشی ژینا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگا و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لانی ئێران ڕایانگه‌یاند: شۆڕشی ژینا بزووتنه‌وه‌یه‌ك بوو كه‌ ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێرانی به‌ ئاراسته‌ی به‌رابه‌ری جنسیه‌تی و مافخوازی ژن و پیاو گۆڕی، هیمای نامووس په‌ره‌ستی و كوشتنی ژنانی ڕووخاند و هه‌موو پلان و به‌رنامه‌كانی ڕژیمی بۆ دیلكردنی ژنان له‌ ژووری ماڵان و چه‌وسانه‌وه‌یانی تێك شكاند. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامانه‌دا‌ ئیشاره‌ به‌ قوربانی بوونی ده‌یان ژن له‌ شۆڕشی ژینا و هه‌زاران ژن له‌ ٤٥ ساڵی ڕابردوو و جه‌خت له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ خه‌بات تا گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ سوید و كانادا

-

داخرانی كارخانه‌ی “پۆلی ئه‌كریل” له‌ ئیسفه‌هان و بێكاری كرێكاران

-

كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازانی ئێران له‌سه‌ر مه‌زاری “جه‌واد حه‌یده‌ری” له‌ قه‌زوێن

-

مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر دژبه‌ هه‌ڵسووكه‌و‌تی حه‌راسه‌ت

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكاركراوی شیركه‌تی “كاغه‌زی پارس” له‌ شووش

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری فه‌ردیس له‌ كه‌ره‌ج

-