ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ر “ئومید شامحه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی دیوانده‌ره و گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی بیجاڕی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له ه‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ته‌واوی موعه‌لیمانی ئێران به تاوان ناسینی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رهه‌نگیان وه‌كوو سه‌ره‌تایه‌ك بۆ له‌ناوچوونی داهاتووی زانستی، فه‌رهه‌نگی، سیاسی و ئابووری ئێران ده‌بێنێت. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه وێڕای ئیدانه‌كردنی هه‌وڵه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، ئامووزش و په‌روه‌رشی شارستانی دیوانده‌ره و ئوستانی كوردستان، خوازیای ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “ئومید شامحه‌ممه‌دی” و ته‌واوی موعه‌لیمانی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئێرانه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه سنفیه ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا. “ئومید شامحه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی له ڕێگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا و دواتر له دادگای پێداچوونه ئه‌و حوكمه بۆ چوار ساڵ زیندانی ته‌علیقی و یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری گوڕدرا. ناوبراو ڕۆژی ١٩ی خاكه‌لێوه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی بیجاڕ كرابوو.