ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نكیانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له موعه‌لیمی ده‌ستبه‌سه‌ركراو “فه‌ریبا زه‌ندكه‌ریمی” ڕاگه‌یاند.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، وادیاره سته‌م و ئازاری موعه‌لیمان بۆ لاپۆشانی كردنی ناكارامه‌دی به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌سه‌ڵات ته‌واو نابێت. سه‌پاندنی تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی و ته‌بلیغ دژی نیزانم” كه به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات به تایبه‌ت ئه‌سڵی ٢٧ی ئه‌و یاسایه نه‌خ نه‌ما بووه و بایه‌خێكی به‌لای خه‌ڵكه‌وه نییه. حه‌وتووی ڕابردوو هاوكارێكمان به‌ناوی “فه‌ریبا زه‌ندكه‌ریمی” له شوێنی كاره‌كه‌ی له گوندی “نه‌نه‌ڵه” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا. ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان(سنه‌و كه‌ڵاته‌رزان) هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی ئه‌و چالاكه سنفیه ئاگادار كرایه‌وه به‌ڵام به‌پێی ئه‌وه‌ی كه هیچ تاوانێكی ئه‌نجام نه‌دابوو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا بووین كه به زوویی ئازاد ده‌كرێت به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌وتوو هێشتا له گرتووخانه دایه. ئێمه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “فه‌ریبا زه‌ندكه‌ریمی” و كۆتایی هێنان به هه‌ڵسووكه‌وته ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ چالاكانی سنفین.