ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کرێکارانی نیرووگای کارەبای سیكلی ته‌ركیبی شاری سنە، بۆ پاڵپشتی له ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران و ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به بوونی هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی كاره‌كه‌یان بهیاننامهكیان بڵاو كرده‌وه.
لە به‌شێكی بهیاننامهکەدا هاتووە: “هاوسۆزی و پاڵپشتی خۆمان لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادیی خوازی خه‌ڵكی ئێران ڕاده‌گه‌ینین و تێیدا هاتووە: “بوونی هێزه ئه‌منییه‌كان بووەتە هۆی كێشه‌ی كرێكاران و خه‌ڵكی گۆندی “قۆڵیان” و “نه‌نه‌ڵه”، هه‌روه‌ها کرێکاران داوای کشانەوەی خێرای هێزە ئەمنییەکانیان کردووەوە و بەڕێوەبەری وزەی کارەبا دەزگا ئەمنییەکانیان ئاگادارکردۆتەوە کە دەرئەنجامە زیانبەخشەکانی سیاسەتی ئەمنیه‌كان ڕێگری لەسەریان دەبێت.