یەکیەتیی مامۆستایانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: پێویستە سزای سه‌پێندراوی سێداره به سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی هەڵوەشێتەوە.
یەکێتی مامۆستایانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، حوکمی لەسێدارەدانی “شەریفە محەممەدی” چالاکی کرێکاریی خه‌ڵكی ڕه‌شتی مەحکووم کرد و ڕایگەیاند کە بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران، هه‌میشه پشتیوانی له بزووتنه‌وه مافخوازهكان ده‌كات. لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووه، دەرکردنی حوکمی قورسی قەزایی به سه‌ر چالاکانی سنفی، مەدەنی و سیاسی دوای ناڕەزایەتییەكانی ١٤٠١، نیشانەێ زیادبوونی کەلێنی نێوان خەڵک و ده‌سه‌ڵاته و ڕژیم به‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه ناتوانێت ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه. بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” وەک گرینگ‌ترین بزووتنەوەی مێژووی هاوچەرخی ئێرانه و دەستکەوتی گرینگی وه‌كوو پێشه‌نگایه‌تی ژنان و كچان بۆ وه‌دیهاتنی مافه‌كانیان بووە.