کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌یاننامه‌ی ٣٣٠ ڕۆژنامه‌وان و وێنه‌گر بۆ پشتیوانی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان

به‌یاننامه‌ی ٣٣٠ ڕۆژنامه‌وان و وێنه‌گر بۆ پشتیوانی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٣٣٠ ڕۆژ نامه‌وان و وێنه‌گری ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم پشتیوانی خۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌ ڕێژه‌ی به‌رچاوی هه‌واڵنێران و ڕۆژنامه‌نووسانی به‌ندكراو كراوه‌ و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ “نیلووفه‌ر حامیدی” و “ئیلاهه محه‌ممه‌دی” ئه‌ركی خۆیان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و به‌ شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون. ٣٣٠ ڕۆژنامه‌وان و وێنه‌گر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم پشتیوانی خۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێن: سناریۆسازییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ هاوكاره‌ به‌ندكراوه‌كانیان كارێكی قێزه‌ونه‌ و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته‌ پاڵیان له‌ ڕاستیه‌وه‌ دوورن و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌ و ئه‌بێ به‌ زووترین كات ئازاد بكرێن.