ڕۆژی شه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، چالاكانی خوێندكاری له ١٢ زانكۆی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا، ساڵی نوێی خوێندنیان وه‌كوو قوناغێكی نوێ بۆ تێكۆشان و به‌رخۆدان به‌رامبه‌ر سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت ناو برد.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ئێمه به ده‌نگێكی به‌رز هاوار ده‌كه‌ین كه سه‌ركوتگه‌ران ئاواتی بێده‌نگ كردن و له چالاكی خستنی خوێندكاران له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ گۆڕ ئه‌به‌ن. له‌و به‌یاننامه‌یه دا ئاماژه به پانتایی سه‌ركوتی خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ كراوه و وتراوه: ئێستا ده‌سه‌ڵاتی زاڵم زۆرتر له هه‌ر كاتێك هه‌وڵی كوشتنی زانكۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر چی ئاسه‌واری قامچی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی زانكۆ دیاره به‌ڵام ئه‌و برینانه زانكۆ و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری پێداگرتر و به‌هێزتر ده‌كات.