ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به هاتنی ڕۆژی خوێندكار بڵاوكرده‌وه و تێیدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، داوایان له ته‌واوی خوێندكاران، قوتابیان، كرێكاران و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد په‌یوه‌ست به مانكرتنی سه‌رانسه‌ری بن.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، مه‌به‌ستی ئێمه‌ی خوێندكار له شۆڕش ته‌نها دابینكردنی ژیانێكی ئینسانی و پڕ له‌خۆشی بۆ ته‌واوی مرۆڤه‌كان نییه، به‌ڵكوو شۆڕش ده‌كه‌ین بۆ له‌ناوبردنی جیاوازی، هه‌ڵاواردن و ئاپارتایدی جنسیه‌تی و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئازادی ڕاده‌ربڕین بۆ هه‌موان. ١٦ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ جیا له ساڵانی ڕابردووه و خوێندكاران و قوتابیان هاوڕێ له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا هاوهه‌ڵوێست دژبه كۆماری ئیسلامی ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و ڕێگه ناده‌ن خوێنی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به‌فیڕۆ بچێت. داوا له خوێندكارانی سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌كه‌ین، هاوده‌نگ و هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی ناڕازی خه‌باتێكی بێوه‌چانی هه‌ر ڕۆژه و سه‌راسه‌ری دژبه ڕژیمی منداڵ كوژ و زاڵمی كۆماری ئیسلامی ڕێك بخه‌ن. به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین كه له ڕێگه‌ی شۆڕشه‌وه دیواره‌كانی سه‌ركوت و زیندان بشكێنین و ٢٠ هه‌زار به‌ندكراوی بێ تاوان ئازاد بكه‌ین، غه‌یری ئه‌مه‌ش هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه.