به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ٣٣ ڕۆژنامه‌وانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌وانان و ده‌نگی ئازاد، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی داخرانی په‌خشانی “ماف” بوون.
په‌خشانی “ماف” كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یاسایی توێژه‌رانی “ماف” له كوردستان و له ساڵی ٩٧ی هه‌تاویه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، له‌سه‌ر مافی ژنان و كه‌مینه ئائینی و زمانیه‌كان باس ده‌كات. جێگری فه‌رهه‌نگی و میدیایی ئیداره‌ی ئێرشادی كوردستان له مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا موجه‌وزی ئه‌و په‌خشانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و “جه‌بار ته‌هماسبی” ناسراو به “هێژا” به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و په‌خشانه‌ی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ڕۆژنامه‌وانانی ناڕازی له به‌یاننامه‌یكه‌یاندا ڕایانگه‌یاندووه كه “به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی میدیا سه‌ربه‌خۆكان، پێشێلكردنی ئاشكرای مافی ده‌ستڕه‌سی به زانیاری ئازاد، ئازادی میدیا و مافی ڕۆژنامه‌وانانه” و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه نایاساییه و دووری كردن له هه‌ڵسووكه‌وتی سه‌لیقه‌یی و كوتایی هێنان به سه‌ركوتی میدیا و ده‌نگی ئازادین.