ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری ئوستانه‌كانی كوردستان و كرماشان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له داخوازییه‌كانی ڕه‌وای خه‌ڵك ده‌ربڕی و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس به خه‌ڵك بوون.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ساڵانێكه كه هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی باڵی به‌سه‌ر ئێرندا كێشاوه و وێڕای هه‌بوونی سه‌دان ملیارد دۆلار سه‌رمایه‌ی گرانبه‌ها، له خراپترین ڕیزی وڵاتانی پێشكه‌وتوو داین، هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنمان ده‌سه‌ڵاتی خراپ و به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ و ناكارامه‌یه. ئێستاش كه خه‌ڵك بۆ مافی ڕه‌وای خۆی ڕاپه‌ڕێوه، چاره‌ی كار كۆت و به‌ند و زه‌نجیر و كوشتن نییه، خه‌ڵك خوازیاری كه‌ڵك وه‌رگرتن له مافی دیاریكردنی چاره‌نووسه كه له ئه‌سڵه‌كانی شه‌ش و ٥٦ی یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا هاتووه و ده‌ڵێت: ١- دامه‌زران و وه‌لانانی ته‌واوی به‌رپرسانی حكوومه‌ت به ئیراده‌ی خه‌ڵك ئه‌كرێت نه‌ك به شێوه‌ی سه‌پاندن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ٢- یاسا و ڕێساكان و ته‌واوی سیاسه‌ته ناوه‌كی و ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌بێ به خواستی خه‌ڵكی بكرێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یكه نوێنه‌ران و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵك نین، به پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵك كار ده‌كه‌ن. ٣- مافی كۆبوونه‌وه و ڕیفڕاندۆم ئامرازی سه‌پاندنی ئێراده‌ی گه‌له و ئه‌بێ به شێوه‌یه‌كی ئاسان و به‌بێ سنوور له ده‌ستڕه‌سی خه‌ڵكدا بێت به‌ڵام ئه‌و مافه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه زه‌وت كراوه. ئێمه پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری هۆشداری ده‌ده‌ینه حكوومه‌ت كه پێداچوونه‌وه به‌خۆیدا بكات و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی پێك بێنێت و ده‌ست له سه‌ركوت و ئێعدام و زیندان هه‌ڵبگرێت چونكه ئه‌و ڕێگایه‌ی گرتوویه‌ته به‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه.