كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی، پاڵپشتی خۆیان بۆ هه‌ریه‌كه له “شه‌عبان محه‌مه‌دی” و ” ڕێبوار عه‌بدۆڵڵاهی” مۆعه‌لیم و كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی شاری سنه و مه‌ریوان ڕاگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و مۆعهلیمانهدا هاتووه: مافی هه‌ر مرۆڤێكه كه بۆ به‌ده‌ست هێنانی داواكاریه‌كانی خۆی تێبكۆشێت، ئێستا چ مۆعه‌لیم بێت یان كرێكار هیچ جیاوازیه‌كیان نییه. كۆماری ئیسلامی به گرتن و تۆقاندنی هاوڵاتیان و چالاكانی مه‌ده‌نی ناتوانێت بچووكترین ترسێك بخاته نێو دڵی ئه‌م تێكۆشه‌رانه و ئێمه وه‌كوو مۆعه‌لیمانی ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی پاڵپشتی ته‌واوی خۆمان بۆ خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و ئازیزانه ڕاده‌گه‌یێنین و هاوئاهه‌نگ و هاوده‌نگ خوازیاری ئازادكرنی بێ مه‌رجی ئه‌و دوو هاوڵاتیهین.