شه‌ش ڕێكخراوی كرێكاری، خانه‌نشینان و فه‌رهه‌نگیانی شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له سه‌ر دیاری كردنی حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه كه‌مترین حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی نابێت كه‌متر له ١٦ میلیۆن ته‌مه‌ن له مانگێكدا بێت.
له‌م به‌یاننامه‌دا كه له لایه‌ن “سه‌ندیكاری كرێكارانی شێركه‌تی واحدی ئۆتووبووسڕانی تاران و سه‌ندیكای نه‌یشكه‌ری حه‌وت ته‌په” ، “كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئیسلام شه‌هر” ، ” گرووپی یه‌كێتی خانه‌نشینكراوان” ، ” كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تی پێكهێنانی ڕێكراوه كرێكاریه‌كان و كومیته‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه كرێكاریه‌كانی ئێران” واژۆ كرابوو، له ته‌واوی حقووق بگرهكانی ئه‌و به‌شانه داوای كرابوو كه له هه‌موو به‌شه‌كاندا پێداگری له سه‌ر حقووقی ١٦ میلیۆن ته‌مه‌ن له مانگێدا بكه‌ن.