ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه، شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی گرێبه‌ستی نه‌وت به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه به ڕۆژی جیهانی كرێكار، به‌یاننامه‌یه‌كیان به پێداگری له‌سه‌ر یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی چینی كرێكار بڵاو كرده‌وه.
له‌م به‌یاننامه‌دا ئاماژه به‌وه نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار دراوه، ڕۆژێك كه سمبوڵی خه‌باتی ئێمه‌ی كرێكار بۆ ژیانێكی باشتر و مرۆڤانه‌یه. ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت به هه‌موو تیپ و تاقمه‌كانی چه‌پاوكه‌ریه‌وه زیاتر له جاران خه‌ریكی له ناوبردنی ژیانی چینی كرێكاره. له وه‌ها دۆخێك‌دا كه هه‌ڵاوسان و گرانیه‌كی بێ وینه وڵاته گرتووه‌ته‌وه‌به‌ر، سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانمان ده‌بێ چه‌ندین مانگیش چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی مانگێك بین و بۆی بجه‌نگین، ئه‌مانه‌ش ژیان و بوونی ئێمه‌ی له دۆخێكی خراپتردا داناوه و باشیش ده‌زانیین كه له ئه‌مساڵدا زیاتر له جاران به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چین. ئێمه‌ی كرێكار و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته هه‌موومان ئازارێكی هاوبه‌شمان هه‌یه و ده‌بێ ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌ك بۆ كۆتایی هێنان به‌م دۆخه یه‌كگرتتووی سه‌رتاسه‌ریمان بخه‌ینه به‌رچاو و سه‌ركه‌وین.