کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌یاننامه‌ی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی سپا بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌، شۆرای سنفی فه‌رهه‌نكیانی ئێران له‌ كاردانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ هێرشه‌كانی سپا بۆ سه‌ر ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند: “به‌بۆنه‌ی شه‌ڕه‌وه‌ هه‌ژاری داوێنی خه‌ڵك ده‌گرێت، خه‌ڵكانێك كه‌ ئێستاش توانای دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه‌”.

شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی دا سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌رییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك هۆشداری دا و ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌ هه‌ڵدانی ده‌یان په‌هباد و مووشه‌ك بۆ سه‌ر خاكی ئیسڕائیل، هێرشێكی ده‌ست پێكرد كه‌ گه‌ر چی له‌ شه‌وێك دا كۆتایی پێ هات، به‌ڵام ژنان و منداڵان قوربانیانی سه‌ره‌كی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ ده‌بن، خه‌ڵكانێكی هه‌ژار كه‌ ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌ سه‌ر سفره‌كه‌یان و سه‌رمایه‌كانیان بۆ دابینكردنی مووشه‌ك و په‌هباد ته‌رخان كراوه‌. له‌ شه‌ڕێكی گه‌وره‌دا دا قازانجی دوو نه‌ته‌وه‌ی گرفتاری ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی و فاشیست به‌دی نایێت و ته‌نیا ئاواره‌بوون و هه‌ژاری داوێنی خه‌ڵك ده‌گرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-