تۆڕی جیهانی ئازادیی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی لە ئێران، له سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی لەسێدارەدان و بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانییانی مەحكووم بە ئێعدام، بهیاننامهیهێكی بڵاو كردهوه.
له بهشێكی ئهو بهیاننامهیهدا هاتووه، لە ٨ تا ١٠ی ئۆکتۆبەر و هاوكات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی “دژی ئێعدام” لە سەراسەری جیهاندا، یەك دەنگ و بە یەكگرتوو، دەنگی ناڕەزایەتیی زیندانییانی سیاسی، عەقیدەتی و سێشەممەكانی نا بۆ ئێعدام بین! ڕۆژی سێشەممە ١٧ی سێپتامبری ٢٠٢٤، زیندانییانی ٢٢ زیندان لە ئێران، لە ٣٤هەمین سێشەممەكانی ناڕەزایەتی نا بۆ ئێعدام و کوشتنی بە ئەنقەستی دەوڵەتی، مانیان لە خواردن گرت. دەتوانیت بە هەر شێوەیەک و لە هەر شوێنێک، بەشداری ئەم ڕۆژە جیهانییە بن.