به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئازادی خواز به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێك له ده‌ور و به‌ری شاری سنه، ڕۆژی جیهانی ژنیان به‌رز ڕاگرت.
یه‌كێك له ژنانی به‌شداربوو له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به نوێنه‌رایه‌تی له ئاماده‌بووان وتارێكی سه‌باره‌ت به سته‌م و هه‌ڵاواردن و توندوتیژی له دژی ژنان پێشكه‌ش كرد و له كۆتاییدا ڕایگه‌یاند كه به‌ته‌نیا له ڕێگای خه‌باتێكی جه‌ماوه‌ری و گشتگیره‌وه ده‌كرێت هه‌نگاوی كرده‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ژنان و لابردنی هه‌ڵاواردن و سته‌م و جیاوازی هه‌ڵبگیرێت. هه‌روه‌ها ژنانی به‌شداربوو له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا باسێكی چڕوپڕیانله‌سه‌ر ئه‌زموون و ڕووانگه‌ی خۆیان له به‌رانبه‌ر نایه‌كسانی له دژی ژنان پێشكه‌ش كرد و مه‌راسمه‌كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی و ده‌ربڕینی خۆشی به‌شداربووان كۆتایی پێهات.