به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ئاشكرا بوونی چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه ڕێوڕه‌سمێكیان به‌و بۆنه‌وه له سه‌ر شاخی ئاویه‌ری سنه به‌ڕێوه برد.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به سروودی ئینته‌رناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قه بێ ده‌نگی بۆ یادی گیانبه‌خت كردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێ كرد. ئاماده‌بووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی چه‌ند درووشمێكی هه‌ر وه‌ك، بژی كۆمه‌ڵه و بژی كونگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه و خوێندنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێڕانه، ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌ڕز ڕاگرت. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له نێوان شادی و خۆشی ئاماده بووان و پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه له یه‌كتر كۆتایی پێ هات.