ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌لێك له ژنان و پیاوانی ئازاد و یه‌كسانی خوازی شاری سه‌قز به بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه برد.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌شداربوویه‌كی ڕێوڕه‌سمه‌كه كورته باسێك له‌سه‌ر مێژووی ٨ی مارس پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا و دواتر به به‌شداری چه‌ند كه‌س له ئاماده‌بووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له‌سه‌ر كێشه‌ی ژنان له نێو كۆمه‌ڵگه و ماف و ده‌ستكه‌وتی خه‌باتی ژنان پێشكه‌ش به به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه كرا. له كۆتاییدا ڕێوڕه‌سمه‌كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی و به‌رزڕاگرتنی یادی ژنانی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری و خوێندنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی ١٥ خاڵی، كۆتایی پێهات. له به‌شێك له خاڵه‌كانی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه، ئێمه خوازیاری مافی ئینسانی به‌رابه‌ری و یه‌كسانی بۆ هه‌موو ژنان و پیاوان له هه‌موو به‌شه‌كانی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورین. ئێمه هه‌رجۆره یاسایه‌كی دژه ژنانه كه مافی ژنان زه‌وت وپێشه‌ل بكات شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و خوازیاری ئازاد كردنی خێرای سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسین.