کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوچوونی مه‌راسمی ڕۆژی له‌دایك بوونی “عیرفان خه‌زایی” له‌ شه‌هریاری تاران

به‌ڕێوچوونی مه‌راسمی ڕۆژی له‌دایك بوونی عیرفان خه‌زایی له‌ شه‌هریاری

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران مه‌راسمی ڕۆژی له‌ دایك بوونی “عیرفان خه‌زایی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادیان له‌سه‌ر مه‌زار ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی تاران و شه‌هریار به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “عیرفان خه‌زایی” وێڕای ڕێزلێنان له‌ فیداكاری ته‌واوی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. شایانی باسه‌ كه‌ به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ وێنه‌ی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”یان له‌ گۆڕستانی شه‌هریار هه‌ڵواسی و دژبه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان وته‌وه‌.