ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی “ڕفێق سەلیمی”، چالاكی مهدهنی خەڵكی سنە کە مانگی سەرماوەزی ١٤٠١ لەلایەن هیزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “نەقیزادە” بەڕێوە چووە، “ڕفێق سەلیمی” لە بەرانبەر تۆمەتی وەپاڵدراوی “افساد فیالارض” بەرگریی لە خۆی کردووە. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانیەوە هەتا ئێستا تەنیا یەک جار چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە. “ڕفێق سەلیمی” ڕۆژی دووشەممە ٧ی سەرماوەزی ساڵی پار بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، کرابوو. ناوبراو لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە به مهبهستی وهرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ئازار و ئەشکەنجە درا و ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار بۆ زیندانی ناوهندی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو