کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی یادكرنه‌وه‌ی “مێهران سه‌ماك” له‌ به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی یادكرنه‌وه‌ی مێهران سه‌ماك له‌ به‌نده‌ر

ڕۆژی پێنجشبه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گوڵان، مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی “مێهران سه‌ماك” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “مێهران سه‌ماك” پاش دۆڕانی یانه‌ی فوتباڵی ئێران به‌ ئه‌مریكا و خۆشی ده‌ربڕینی خه‌ڵك له‌ به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو. ڕۆژی پێنجشه‌ممه وێڕای گه‌مارۆدانی گۆڕستانی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم،‌ به‌ سه‌دان كه‌س به‌شداری مه‌راسمی ڕۆژی له‌ دایك بوونی ئه‌و لاوه‌ قوربانیه‌یان بوون و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه‌.