ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی دێولان به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ڕه‌زا لوتفی”، ڕۆژی له‌دایكبوونی ئه‌و شه‌هیده‌یان له‌سه‌ر گڵكۆی ناوبراودا به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی شاری دێولان به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی “ڕه‌زا لوتفی” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه كۆبوونه‌وه و به خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نیشان دا و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواتی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا نوێ كرده‌وه.