ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٣٠ و ٣١ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له چه‌ند شاری ئێران له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووان “بێهنام لایق پور“، “محه‌ممه‌دڕه‌سووڵ موئمنی زاده” و “ئه‌میرحسێن مه‌هده‌وی” له ڕه‌شت وێڕای هه‌بوونی هێزه ئه‌منیه‌كان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بن. هه‌روه‌ها له شارستانی پاكده‌شت بنه‌ماڵه‌ی “موحسین پازوكی” له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراودا كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.