ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له شاره‌كانی “سنه”، “سه‌قز” و “بۆكان” به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،. خەڵکی شاری سنە، ئەمڕۆ پێنجشەممە٢۶ی مانگی خەزەڵوەر، هاوکات لەگەڵ چلەی ٤ گیانبەختکردووی بەرخۆدانی ئەم دوایییانەی ئەو شارە، لە گۆڕستانی “بەهەشت‌محەممەدی” بە دروشمی “کوردستان کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان” و خه‌ڵكی شاری “سه‌قز” بۆ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی تەرمی “دانیال پابەندی” تەمەن ١٧ ساڵ و گیانبه‌ختكردووی چه‌ند شه‌وی ڕابردووی ڕاپه‌ڕینی شاری “سەقز” له گۆڕستانی “ئایچی” کۆبوونەوە. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاری “بۆكان” بۆ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی تەرمی “موحه‌ممه‌د سالار موجاور” گیانبه‌ختكردووی چه‌ند شه‌وی ڕابردووی ڕاپه‌ڕینی شاری “بۆكان” و دژبه كۆماری ئیسلامی له گۆڕستانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و هێزه سەرکوتکەرەکانیان ڕاونا و جادەی مەهاباد ــ بۆکان لەلایەن خەڵکەوە داخرا.