ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردووانی ڕاپه‌ڕینه سه‌راسه‌رییه‌كانی دوێنێ شه‌و له شاره‌كانی “ئه‌نزه‌لی” و “مه‌هاباد” به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهران سه‌ماك” تەمەن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ئەنزەلى، كه دوێنێ شەو بە تاوانى سیگناڵ و شادی دەربڕین سه‌باره‌ت به دۆڕاندنی تیمی ئێران، بەهۆی ته‌قه‌ی ڕاستەوخۆى هێزه سهركوتگهرهکانى کۆمارى ئیسلامی گیانی به‌ختكرد، خه‌ڵكی شاری ئه‌نزه‌لی بۆ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوو له گۆڕستانی ئه‌و شاره به‌وتنه‌وه‌ی درووشم دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها،خه‌ڵكی شاری مەهاباد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی سێ ڕۆژه‌ی “شۆڕش نیکنام” یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپه‌ڕین و بەرخۆدانی خەڵکی ئه‌و شاره له سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردوو كۆبوونه‌وه و درووشمیان دژی كۆماری ئیسلامی وته‌وه.