ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردوو “شه‌ماڵ خدری” كه له ڕاپه‌ڕینه سه‌راسه‌رییه‌كان له شاری “مه‌هاباد” گیانی به‌ختكرد به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی شاری “مه‌هاباد” بۆ ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوو ” شه‌ماڵ خدری ” كه له ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدانی شاری “مه‌هاباد” به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه گیانیبه‌ختكرد، له گۆڕ‌ستانی ئه‌و شاره له ژێر گوشاری هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی و به‌شداری خه‌ڵكێكی زۆر به‌ڕێوچوو.