ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له شاره‌كانی “سه‌رپپڵ زه‌هاو” و “خۆڕه‌م ئاوا” به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوێنێ خه‌ڵكی شاری “سه‌رپپڵ زه‌هاو” بۆ ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوو “كوورش پاژخ” كه له ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدانی شاری “سه‌رپپڵ زه‌هاو” به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه گیانیبه‌ختكرد، له گۆڕ‌ستانی ئه‌و شاره به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و خه‌ڵكی شاری “خۆڕه‌م ئاوا” بۆ ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوو “حسین زه‌ڕینجوویی” كه له ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدانی خه‌ڵكی شاری “خۆڕه‌م ئاوا” گیانیبه‌ختكرد له گوڕستانی ئه‌و شاره دژی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه. شایانی باسه “عەلی فەتاحی”، به‌كرێگیراو و ئەندامی سپای پاسداران، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە سێ‌ڕێیانی بێهزیستیی شاری مەریوان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.