به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزانی سنه، ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزلێنان له ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان” ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی جیهانی پاڵپشتی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی كاك “محه‌ممه‌د حسێن كه‌ریمی” و ته‌واوی‌گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد. پاشان یه‌كێك له به‌شداربووان وتارێكی له‌سه‌ر ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه و به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. دواجار سروودێكی شۆڕشگێڕانه پێشكه‌ش كرا و به دوای چه‌ند كاتژمێر ڕێوڕه‌سمه‌كه له نێو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات. شایانی باسه كه شو‌ێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسێمه‌كه به پلاكاردی سوور و به درووشمی “پیرۆز بێت ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه” و “بژی سۆسیالیزم و پیرۆزبێت كۆنگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه” ڕازاوه بوو.