به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێ گیانبه‌ختكردوو “فه‌تحۆڵڵا لوتفۆڵڵا نژادیان” یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكروودانی گوردانی شوانیان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری سنه به‌یانی رۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو “فه‌تحۆڵڵا لوتفۆڵڵا نژادیان” كۆبوونه‌ته‌وه و مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزلێنان له یادی هاوڕێیانی هه‌میشه زیندووی گوردانی شوان به‌ڕێوه بردووه. مه‌راسمه‌كه سه‌ره‌تا به خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك خوڵه‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكردووه و دواتر به خوێندنی شێعری “بێده‌نگییه‌كی ژاناوی بوو” كۆتایی پێهاتووه.