ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، ڕێوڕه‌سمێكی شكۆدار بۆ ڕێزلێنان له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری “كۆڵن“ی وڵاتی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه، هاوڕێیان “ئه‌سرین قادری” و “ته‌رزه عه‌باسی” به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانیان كرد و پاشان ڕێز و بابه‌تی به‌رنامه‌كانیان به زمانه‌كانی كوردی و فارسی بۆ به‌شداربووان خوێنده‌وه. ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستیپێكرد و دواتر گرووپی سروودی كۆمه‌ڵه سروودی “حیزبی ئێمه“یان ئیجرا كرد. پاشان هاوڕێ “به‌یان زه‌ندی” كۆپڵه شێعرێكی به‌ناوی “جیهانی ئاواته‌كانم” پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد و له درێژه‌دا هاورێ “وریا ئه‌حمه‌دی” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبه‌وه، قسه‌ی كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه له ئاخیری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا هاوڕێ “په‌روانه بووكا” ئه‌ندامی حیزبی چه‌پی ئاڵمان باسێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و مه‌ارسیمه‌كه له نێو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.