کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له‌ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ بانه‌

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان ڕێزلێنا و یادی كاك “فواد موسته‌فا سوڵتانی”، كاك “سدیق كه‌مانگه‌ر” و كاك “غۆڵام كه‌شاوه‌رز” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رزڕاگرت.

كۆمه‌ڵێك لە هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران لە مەراسمێکدا، پاش  ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی کۆمەڵە و حیزبی کومۆنیستی ئێران، قسەو باسی چڕ و پڕیان لە سەر زەروورەتی بوونی حیزبی کومونیستی ئێران کرد و بۆ پێوەندی لە گەڵ خەبات و جووڵانەوەی سەراسەری گەلانی ئێران حیزبیان وەکۆ زەرفێکی زەرووری و گونجاو ئاماژە پێکرد. هەروەها لەم مەراسیمەدا ڕێز گیرا لە یادی هاوڕێیان کاک “فواد موسته‌فا سوڵتانی” و کاک “غوڵام کشاوەرز” و کاک “سدیق کەمانگەر” کە لەم سەرو بەندەدا گیانی ئازیزیان لە پێناو ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت کردبوو. مەراسم دوای چەند کاتژمێر بە پەیمان نوێکردنەوەی هاوڕێیان لە گەڵ ڕێبازی سووری کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران، کۆتایی پێهات.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “مه‌هسا زه‌ڕین چه‌نگ” له‌ ئیلام

-

هێرشی تۆپخانه‌یی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی بۆراڵان له‌ ماكۆ

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ له‌ كوردستان

-

گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شنۆ بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ئاشكرابوونی ناسناوی یه‌كێك له‌ قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری سنه‌

-

ده‌ستبه‌سه‌كردنی “ڕه‌زا كۆشكی نژاد” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-