کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له‌ ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سه‌قز

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی جۆزه‌ردان، ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و به ‌به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو.

به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت یادی هاوڕێیان “كاك خانه‌ی مۆعینی” و هاوڕێ “فه‌رهاد شه‌عبانی” و ته‌واوی گیابه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌رییان به‌رزڕاگرت. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ و كادر و ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیابه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه‌ وحیزبی كۆمۆنیستی ئێران كرد و به‌ڵێنیاندا درێژه‌ده‌ری ڕێگا و ڕێبازی پڕ له‌ شانازییان بن.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی ئازادیخوازی مه‌ریوان له‌ گۆماوی زرێبار

-

به‌یاننامه‌ی بازاڕیانی شاری سنه‌ سه‌باره‌ت به‌ پۆلۆمپكردنی دووكانه‌كانیان

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ شاری سنه‌

-

سەپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سه‌ربازێكی كورد له‌ تاران

-