به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری هاوڕێیانی گوردانی شوان به به‌شداری بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه، بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له “چه‌می سو‌و” له سه‌ر گڵكۆی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو “حه‌مید حاجی_میرزایی“، “حه‌مید یاسی“، “جه‌لیل زه‌كه‌ریایی“، “پڕشنگ ڕۆسته‌م_گورجی” و “حۆمه‌یرا باسامی” به‌ڕێوه چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به خوێندنی سروودی ئینته‌رناسیۆناڵ و خوله‌كێك بێ ده‌نگی بۆ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد و دواتر یه‌كێك له ئه‌ندامانی گرووپی ئارێزی سووری سنه وتارێكی به‌و بۆنه‌وه پێشكه‌ش كرد و ئه‌م ڕێوڕه‌سمه كه به هه‌ڵواسینی ئاڵای سوور ڕازابوویه‌وه به سه‌رخستنی چه‌ند سروودی شۆڕشگێرانه كۆتایی پێ هات.