به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه، ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به خوێندنی سروودی ئەنترناسیۆناڵ دەستی پێ‌کرد و دواتر خوله‌كێك بێدەنگی بۆ یادی هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران کە لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزمدا گیانیان بەخت کرد ڕاگیرا. پاشان یەکێک لە هاوڕێیانی ژن سەبارەت به ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە بە گشتی و پێشمەرگەی ژن بە تایبەتی وتارێکی پێشکەش به بەشداربوان کرد و له كۆتاییدا له لایه‌ن به‌شداربوویه‌كی دیكه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بارودۆخی ئێستای ئێران و کوردستان خرایه بەر باس و ناڕەزایەتی موعەلیمان و کرێکاران و چینە جۆراو جۆرەکانی وەک هێمایەک بۆ ڕزگاری و ئازادی بەرز نرخاند و پێداگری لە به‌رانبه‌ر پاڵپشتی له‌و ناڕەزایەتیانە كرد.