به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری مه‌ریوان، به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه برد.
ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به خوڵه‌كێك بێ ده‌نگی بۆ یادی سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و یه‌كسانی ده‌ستی پێكرد و دواتر بێده‌نگیه‌كه به وتنه‌وه‌ی كۆپله شێعرێك كۆتایی پێهات. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بۆ جارێكی تر په‌یمانیان نوێ كرده‌وه كه هه‌تا گه‌ییشتن به هه‌موو ئامانجه‌كانی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه ڕانه‌وه‌ستن. جێگای ئاماژه‌یه شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی گیان به‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵێك درووشمی وه‌ك ” پیرۆزبێت ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه، بژی سوسیالیزم، به‌رز و به‌ڕێزبێت یادی هاوڕێ گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه “محه‌مه‌د حسێن كه‌ریمی” ڕازابوویه‌وه.