کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
موناسبه‌ته‌كانكوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری ستۆهكۆڵم

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، ڕێوڕه‌سمێك به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی سیاسی، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمڵه‌ به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خه‌باتی كۆمه‌ڵه‌‌ له‌ شاری ستۆهكۆڵم به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ دوای به‌خێرهاتنی به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن “سه‌یران ڕه‌حیمی و شادی ساڵه‌حی”، ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و خوله‌كێك بێ ده‌نگی بۆ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگاری ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد، پاشان له‌لایه‌ن “كاڵه‌ ئاته‌شین” و “شادی ساڵه‌حی” چه‌ند سروود و كۆپله‌ شیعرێك پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا و ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ پێشكه‌ش كردنی وتارێك له‌ لایه‌ن “عادڵ ئه‌لیاسی” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی جیهان، ئێران و كوردستان به‌رده‌وام بوو و دواتر “شه‌كیلا مورادی” شیعرێكی به‌ زمانی كوردی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد. له‌ كۆتاییدا له‌ دوای خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی كه‌ په‌یامی پیرۆزباییان بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ ناردبوو و ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ند “نه‌جمه‌دین غولامی” و شادی و هه‌ڵپه‌ڕكێی ئاماده‌بووان هه‌تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

دیپۆرتکردنەوەی دوو پەنابەری ڕۆژهه‌ڵاتی له‌ توركیا

komalah

نوقمبوونی دوو برا له‌ چۆمی “زاپ”

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی ژنێك به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه‌ له‌ “سه‌رپولی زه‌هاو”

komalah

خۆپێشاندانی خاوه‌ن پیشه‌كان له‌سه‌ر ڕێگای نێوان كفری- كه‌لار

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی منبج له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا

komalah

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شنۆ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌

komalah