به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، كۆمه‌ڵێك له ژنان ئازادیخوازی شاری مه‌ریوان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێك له یه‌كێك له پاركه‌كانی ئه‌و شاره ڕۆژی جیهانی ژنیان به‌رز ڕاگرت.
به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پلاكارد كه له‌سه‌ریان نووسرابوو “پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی ژن”، “كوشتنی ژنان كوشتنی ئازادیه”، “هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ك به‌بێ به‌شداری ژنان سه‌رناكه‌وێت” و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌هۆی كوشتنی ژنان به بیانووی نامووس، هه‌شتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان به‌رز ڕاگرت.