کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ بۆكان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی كرێكاری و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ شاری بۆكان به‌بۆنه‌ی هاتنی ١ی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار ڕێوڕه‌سمێكیان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، مه‌راسمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی جیهانی ها‌وپشتی چینی كرێكار و یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد. دواجار مێژووی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ به‌شداربوون دا باس كرا و پاشان شێعری “دره‌خت” خوێندرا و سه‌باره‌ت به‌ باروودۆخی ئێستای ئێران و جیهان قسه‌ و باسێك كرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ وێڕای ڕێزلێنان له‌ فیداكاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، پشتیوانی خۆیان له‌ بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی زیندانی سیاسی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

-

ئیدامه‌ی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سەر بنەماڵەی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

-

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاژینه‌ پێشووه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌

-

كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانەکانی ئاوایی هانەشێخان له‌ مه‌ریوان

-

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ باكووری كوردستان

-

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت له‌ ئێران

-