کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ شاری بانه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ده‌یان كه‌س له‌ چالاكانی كرێكاری شاری بانه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گوڵان، به‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌ ڕۆژی جیهانی كرێكاریان به‌رز ڕاگرت.

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئینته‌رناسیۆناڵ ده‌ستی پێكرد و دواتر به‌شداربووان به‌ بۆنه‌ی ڕێزگرتن له‌ یادی گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری خوڵه‌كێك بێده‌نگیان ڕاگه‌یاند. پاشان له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ قسه‌ و باسێك له‌سه‌ر دۆخی ئێستای كرێكاران، گرانی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر، هه‌ڵاوسان و به‌تاڵتر بوونه‌وه‌ی سفره‌ی كرێكارانی پێشكه‌شی ئاماده‌ بووان كرا. له‌ كۆتاییدا بڕیارنامه‌ی ١٢ی خاڵی كرێكارانی سه‌قز، بۆكان و بانه‌ خوێندرایه‌وه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی و سێنفی موعه‌لیمان شه‌رمه‌زار كرا و خوازیاری ئازادی سه‌رجه‌م گیراوان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی ده‌رمان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی میاندووئاو و مهاباد

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌شاری ورمێ

komalah

ڕووخانی ماڵی هاووڵاتیانی بۆکانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

komalah

ئه‌شكنجه و ئازاری “خه‌یجه میهدی پوور” له‌ زیندانی ئیلام

komalah

باروودۆخی خراپی په‌نابه‌رانی كورد له‌ وڵاتی له‌هستان

komalah