ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی چله و حه‌وتووی سێ گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاره‌كانی مه‌ریوان، سنه و قوروه به به‌شداری سه‌دان كه‌س به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به ده‌یان كه‌س له گۆڕستانی دارسه‌یرانی مه‌ریوان به‌شدرای چله‌ی ماته‌مینی “موختار ئه‌حمه‌دی” بوون و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه، له شاری سنه‌ش ڕێوڕه‌سمی حه‌وتووی “مووئمین زه‌ندكه‌ریمی” له گۆڕستانی ماچكه و به به‌شداری ده‌یان كه‌س به‌ڕێوه‌چوو و خه‌ڵكی ناڕازی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “نگین عه‌بدۆلمه‌لێكی” له شاری قوروه و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان دروشمی “شه‌هید نامریت”یان وته‌وه.