ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی به‌فرانبار، هه‌زاران كه‌س له شاری جوانڕۆ وێڕای میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، به‌شداری مه‌راسیمی ماته‌مینی چله‌ی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره بوون و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گورستانی شاری جوانڕۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه گه‌مارۆ درابوو به‌ڵام هه‌زاران كه‌س به تایبه‌ت ژنان به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسیمی چله‌ی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره‌دا كرد و دروشمه‌كانی “له جوانڕۆ تا تاران، سته‌م دژبه ژنان” و “ژن،ژیان،ئازادی” و مه‌رگ بۆ دیكاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، پاش مه‌ر‌اسیمه‌كه خه‌ڵكی ناڕازی له نێو شه‌قامه‌كانی شار سه‌نگه‌ربه‌ندیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و لاوێك به‌ناوی “بورهان ئه‌لیاسی” به ته‌قه‌ی سه‌ركو‌تگه‌ران گیانی به‌ختكرد و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، به‌ڵام خه‌ڵك پاشه‌كشه‌یان نه‌كرد و به هه‌زاران كه‌س له مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و لاوه گیانبه‌ختكردووه به‌شداربوون و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه دوو هێزی ڕژیم له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو له جوانڕۆ له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه كوژران كه ناوه‌كانیان بریتیه له: ستوان یه‌كه‌م “عه‌زیز ئه‌حمه‌دی” و به‌سیجیه‌ك به‌ناوی “سه‌جاد ته‌هماسبی”.