ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، مه‌راسیمی چله‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی بۆكان به‌ناوه‌كانی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” و “غه‌فوور مه‌ولوودی” و گیانبه‌ختكردوویه‌كی شاری مهاباد به‌ناوی “مێهران ڕه‌حمانی” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و گرتهوێدیۆیانهی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به گوڵبارانكردنی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی یادیانیان به‌رز ڕاگرت و به ئازادكردنی كوتر هێوایان خواست كۆمه‌ڵگای ئێران به ئازادی بگات و به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكرێن، جێگای ئاماژه‌یه كه له كوتاییدا ئاماده‌بووان دژبه ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.