ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی به‌فرانبار، به سه‌دان كه‌س به‌شداری چله‌ی ماته‌مینی “ئارتین ڕه‌حمانی” و “حامید سه‌له‌حشوور” له ئیزه و “عه‌باس شه‌فیعی” له شاری كه‌ره‌ج بوون و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئیزه به‌شدرای به‌رینیان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا هه‌بووه و دروشمه‌كانی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه” و “ئارتینمان، حامیدمان، به‌ده‌ست سپا كوژراون”یان به‌رز كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌شداری به‌رینیان له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “عه‌باس شه‌فیعی” دا كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆمار ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواتی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان نوێ كرده‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه دایكی “موجاهید كوركور” كه له هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌سه‌ختی بریندار و تۆمه‌تی تیرۆریست خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی داوای یارمه‌تی له ته‌واوی ئێرانیان كرد ڕۆڵه‌كه‌ی له سێداره ڕزگار بكه‌ن.