ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “مێهران ته‌وانا” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری فوومه‌ن و به به‌شداری سه‌دان كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س به‌شدرای ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “مێهران ته‌وانا” له شاری فوومه‌نی سه‌ر به ئوستانی گیلان بوون و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم نیشان دا. شایانی باسه كه “مێهران ته‌وانا” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی چه‌كدارانی تیرۆریستی ئیسلامی كورژا.