ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی به‌ناوی “موحسین نیازی” له شاری دێولان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی دێولان بۆ ڕێزگرتن له یادی “موحسین نیازی” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، به‌شدرای به‌رینیان له‌و مه‌ارسیمه دا كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمیان شه‌رمه‌زار كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بن.