ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی شاری سنه به‌ناوه‌كانی “سارینا ساعدی” و “محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی” به‌به‌شداری سه‌دان كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به سه‌دان كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “سارینا ساعدی” و “محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی” بوون و دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو لاوه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری سنه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاری سنه گیانیان به‌ختكردبوو.