ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی “ئه‌میر مێهدی فه‌ڕۆخی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به به‌شداری سه‌دان كه‌س له به‌هه‌شتی زه‌هرای تاران به‌ڕێوه‌چوو.
“ئه‌میر میهدی فه‌ڕۆخی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ ٤٠ ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانه‌كانی پاش كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی پێكرا و گیانی له‌ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریدا به‌ختكرد. به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وتووه‌ته‌وه.